ناوەڕۆکى کۆبونەوەى مەسعود بارزانى و کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان

کوردستان

18/04/2024‌ 1169 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بارەگاى بارزانى ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەى مەسعود بارزانى و شاندێکى کۆمیسیۆندا، باس لە هەنگاوەکانى کۆمیسین بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن کراوە و جەخت لە گرتنە بەرى هەنگاوى تر کراوەتەوە بۆ گەرەنتى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بارەگاى بارزانى بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە سەلاحەددین، مەسعود بارزانی سەرۆکى پارتى  پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ئەو هەنگاوانە ئاڵوگۆڕ کرا کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ناویەتی، و ئەو هەنگاوانەش کە پێویستە بگیردرێنەبەر لەپێناو گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد.