شارپرێس
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانى
عێراقدا، ئەندامانى پەرلەمان دەنگیان لەسەر زیادکردنی بڕگەی تایبەت بە هەڵبژاردنی
سەرۆکی پەرلەماندا.
لەمیانەی کۆبوونەوەی
ئاسایی ئەمڕۆدا،کە موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتی دەکات،
پەرلەمانى عێراق دەنگیدا بۆ زیادکردنی بڕگەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانى
عێراق.
دوای ئەوەی 14ی تشرینی
دووەمی ساڵی 2023 دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بە كۆتایهێنان بە ئەندامێتیی
محەمەد حەلبوسی لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق، یەکێکە لەو بابەتانەی لەماوەی رابردوودا بەبێ چارەسەر ماوەتەوە لەنێوان لایەنە
سیاسییەکاندا.