بەهاى دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی

ئابوری

27/04/2024‌ 899 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

لەکاتى داخستنى بازاردا، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار دینارى عێراقی مامەڵەى پێوەکرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕِۆ شەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی بەهای دۆلار لە كاتێكدایە كە بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە سەرەتا ئەمساڵەوە گرتووەتەبەر.