پەرلەمانی عێراق: بەمزووانە هەواڵی دڵخۆشکەر لەبارەی بەهای دۆلار دەبیستن

عیراق

29/04/2024‌ 675 جار خوێندراوه‌ته‌وه


موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجامی سەردانەکەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا بەمزووانە دەردەکەوێت.

موعین کازمی لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە، هەروەها سەردانێکی گرنگ بوو لەڕووی ئابووریی و وەبەرهێنانەوە، بەمزووانە ئەنجامی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا لە عێراق دەردەکەوێت.

بەوتەی موعین کازمی، بەمزووانە ئەنجامی سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن لە پرسی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەردەکەوێت، کە بەشێوەیەکی یەکجاریی بەهاکەی کۆنترۆڵ دەکرێت.

کازمی زانیاریی زیاتری لەبارەی بەهای دۆلار ئاشکراکرد و وتی "ڕۆژانی داهاتوو پاشەکشەیەکی گەورەی دۆلار بەرامبەر دینار دەبینن".