شارپرێس:
جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هۆشداریدهدات کە ڕوبەڕوبونەوەی ئەتۆمیی بوەتە ئەگەرێکی واقیعی، دهشڵێت:"نیشانەکانی شەڕی جیهانیی دوبارە گەڕاونەتەوە".
بۆرێل دیدگای خۆی بۆ ئەگەری ڕوبەڕوبونەوەی ئەتۆمیی گەڕاندەوە بۆ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ڕۆژهەڵاتو ڕۆژئاوا، بۆ ئهوهش جهختدهكاتهوه، "جارێکی دیکە ئەو شتەی کە بەسندوقی جەنگ وەسفیکردوە، نەکرێتەوە".
گەورە دیپلۆماتکاری یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەدا کە "کێبڕکێی بازرگانیی نێوان ڕۆژهەڵاتو ڕۆژئاوا بەهۆی نەبوونی متمانەوە دەگۆڕێت بۆ ململانێو ئەورووپاش بەهەمەچەشن نەکردنی سەرچاوەی وزەو پشتبەستن بەڕوسیا خۆی لاوازکردووە".
بۆرێل لەمیانی وتارێکیدا کە لەپلینۆمی پەرلەمانی ئەوروپا لەشاری ستراسبۆرگی فەرەنسا پێشکەشیکرد وتی: “شارەکانی کەرتی غەززە لەشارەکانی ئەڵمانیا لەماوەی دووەم جەنگی جیهانیدا وێرانبوون".
بۆرێل هەروەک وتویەتی:"دەتوانین بڵێین زیاتر لە 60%ی ژێرخانی ماددی لەغەززە زیانی بەرکەوتووە، کە 35%ی بەتەواوی لەناوچوون، هاوكات 249 کارمەندی بواری مرۆییو نزیکەی 100 ڕۆژنامەنوس لەهێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون. ”
ڕونیشیکردەوە، "پێویستە ئیسرائیل ڕێز لەیاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێتو ڕێوشوێنە کاتییەکانی دادگای نێودەوڵەتی جێبەجێبکاتو پارێزگاری لەهەموو هاوڵاتیانی مەدەنیی مسۆگەربکات".