ئێران و عێراق رێككەوتنێك بۆ پەرەدان بە گواستنەوەی گەشتیاران لە شەتی ئەلعەرەبەوە واژۆ دەكەن

عیراق

30/04/2024‌ 249 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕێككەوتنێكی بەرایی نێوان عێراق و ئێرانی بۆ گواستنەوەی گەشتیاران لە رێگای شەتی ئەلعەرەبەوە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا  هاتووە  “ئەحمەد جاسم ئەسەدی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دەریایی، بەشداریی لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لەگەڵ نوێنەرانی بەندەرەكان لە دیوی ئێران كردووە، بۆ هاندانی گواستنەوەی گەشتیاران لەنێوان هەردوو لایەن لە ڕێگەی شەت ئەلعەرەبەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم هێڵە پێویستە بۆ ئاسانكاری گواستنەوەی گەشتیاران لەنێوان هەردوو وڵاتدا، بەتایبەتی لە وەرزەكانی بۆنە ئاینییەكان، بۆ كەمكردنەوەی ئەو قەرەباڵغییەی كە لە بەندەرەكانی وشكانیدا ڕوودەدات"، دەشڵێت "كۆمپانیاكە بەندەرێكی ئامادەیە بۆ  لە گەشتیاران و بەلەمەكانی هەردوو وڵات مۆدێرن و پارێزراون بۆ گواستنەوەی سەرنشینەكان و ئامرازی ڕزگاركردنیشیان تێدایە".

ڕوونیشی كردەوە، "گواستنەوە لە نێوان بەندەرەكانی ئێرانی خوڕەمشار و ئەشار لە كەناراوەكانی شەتولعەرەب دەبێت بەهۆی ئاسانیی گواستنەوە بە بەلەمەكانی ئێستا كە لەبەردەستدان، كە باشترین و خێراترینن بۆ  هاتوچۆی تاكسی ئاو".