سوننەكان مەسعود بارزانی دەكەنە سەرۆكی خۆیان

عیراق

30/04/2024‌ 2807 جار خوێندراوه‌ته‌وه



سەرچاوە سیاسییەكان ڕۆژی سێشەممە پشتڕاستیان كردەوە كە بەشێك لە سەركردە سوننەكان لە ژێر ڕۆشنایی ڕێكنەكەوتنیان لەسەر هەندێك بابەت بڕیاریان دا مەسعوود بارزانی وەك سەرۆك و سەركردەی خۆیان دەستنیشان بكەن.

بەگوێرەی ئاژانسی وەتەن نیوزی عێراقی، ئەم سەركردانە چوونە هەرێمی كوردستان و چاویان بە مەسعود بارزانی كەوتووە، بۆ ئەوەی  كێشەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان لەوێ تێپەڕێنن و وەك سەركردەی خۆیان دەربكەوێت.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، “سەردانەكەی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق و دیدارەكەی لەگەڵ سەركردە سوننەكان، لاوازی ئەوانی دەرخستووە”.