شۆڕش‌و قوربانی

قەڵەمی ڕۆژ

02/05/2024‌ 225 جار خوێندراوه‌ته‌وه

زۆرجار بەهەڵە چەمكی شۆرش لەفەرهەنگی سیاسی كوردیدا بەكاردەهێنرێت، رەنگە ئەمەش بەئەنقەست بێت، دەنا ئەوەی لە سەد ساڵی رابردوودا لەكوردستان رویداوە، زۆربەین پێناسەی شۆرش هەڵنەگرن، بەڵام بۆ پاساوی قوربانیە زۆرەكان، بۆشاردنەوەی كەموكورتیەیكان پێناسەی شۆرش دەرمانی دەرد بووە.

رەنگە قوربانى نیەتیێکی ساویلکەیی بێت لەژێر رەشماڵی شۆرشدا نوستبێت، چونكە گەر قوربانی لەروداوێكدا بێت تا کەسانێک بكاتە سەركردە، یان چەند سەرکردەیەکی بێ قوربانی لێ دروست بێت، ئیتر بەڵگەنەویستە كە ساویلكەیی چ پەننێكی داوە بەقوربانیەكە.  

ئەم چیرۆكی قوربانییە كۆنەو لەزۆرشوێن رویداوە، بەڵام جیاوازییەكەی ئەوەیە ئەوان پەندیان لێوەرگرتوەو لەناو كوردیشدا چیرۆكەكە لەفۆرمی جیاجیادا درێژەی هەیە. یابانیەکان لە پێناو خواوەندەکەیان (ئیمپراتۆر) دەجەنگان ، بە هەزاران کێبرکێیان بوو لەسەر خۆکردنە قوربانی لە پێناو خواوەندەکەیان ، بەمەش فرۆکەکانی ( کامیکاز ) بووە موشەکێکی یەک سەرە کەگەرانەوەی نەبوو.

بەڵام چەند ساتێک دوای دۆرانی شەرەکە ئیمپڕاتۆرەکەیان ووتی چیتر من خودا نیم ، دوای چەندساڵێک هە موو قوربانیەکانی ڕێگای خوداوەند بوونە خەڵاتێکی برۆنزی ئاشتی بە سنگی ئیمپڕاتور و سەرۆک وەزیران (ئیساکۆساتی ) دەبریسکانەوە .

ئەو سەرکردانەی گەلێک دەکەنە قوربانی مەرامی سەرکردەبونی خۆیان، نەتەوەیەک لە جەستەی خۆیان بە ڕەنگ و ناوێکی تایبەت دروست دەکەن،  بێ ئەوەی هیچ کەسێک لەدەرەوەی ئەم جەستەیە تاکەکەسێک یان بونەوەرێکی نەتەوەیی بنوێنێت، دیارە هیچ نەتەوەیەکیش بوونی نابێت کە جوگرافیاو مێژوو و یاساو یاسا داڕێژیەکی هاوبەشی نەبێت.

پاشای فەڕەنسا (لویسی شازدەم)  ، هەموو نەتەوە لە بەرامبەر پاشا تاکە کەسێکی دەنواند هیچ پەیوەندیەکی جەستەیی فیزیکی بەرامبەر تاکەکان بوونی نەبوو ، هەربۆیە کە پاشا راپێچی مقصڵە دەکەن و سەری دەپەرێنن هەموو نەتەوە لە جەستەی پاشا دێتە دەرەوە و  لە دایک ئەبێت.

لە کتێبی (هەوڵێک بۆ دادپەروەری) باسی خۆ بەگەورەزانی( نیکۆڵای تشاوسیسکۆ) ی رۆمانیا دەکات ، نیکۆلای پێی وابوو ئەم جوگرافیایە زۆر لە ئاستی ئەو بچوکترە .
ئەم دەسەڵاتە تۆقێنەرە  بۆ ماوەی 24 ساڵ بووە سێبەری ترس بەسەر گەلەکەیدا هەموو گەلەکەی لە جەستەی خۆی کۆکردەوە،  بوو بە جووگرافیا و مێژوو رەنگی ئەم گەلە .
دواى دروست بوونی پشێوی ڕاپەرینی گەل، دەسەڵات 83 هەزار کەسی لە پێکهاتەو ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەی لەپایتەخت کۆکردەوە بۆ بەردەوامی دەسەڵات و پێشاندانی هێزەکەی، لە دەستپێکی وتارەکەی دوای چەند ساتێک وەستان، بەردەوامبوو بەوشەی بەرێزان بەرێزان تکایە ئارام بن ..

بۆیە لە ناو ئاپۆرەی جەماوەرەکەی کەسێک کە 24 ساڵ بە هۆی ترسەوە بێدەنگبوو هاواری لێ بەرز بۆوەو بەدەنگی بەرز هاواریكرد، بروخێ تشاوتشیسکۆ، هەر ئەم دەنگە بەس بوو کەترسی 83 هەزار کەس برەوێنێ کە 24 ساڵە بێدەنگكرابوون، وتارەکەی سەرۆك 10 خولەکی خایاند  تشاوسیسکۆی ناچار بەراکڕدن کرد دوای ماوەیەکی کەم دەستبەسەرکرا، لەدادگایەکی سەربازی تیر بارانکرا، دوای وتافی ئەم گەنجە، دەرکەوت ئەوان تەنها پیرەژنێک‌و پیرەپیاوێک سێبەری ترسی ئەم هەموو ساڵەی گەلی رۆمانیا بوون. بۆیە رەنگە هاوارێك بەدەنگی بەرز بەرووی دكتاتۆرەكاندا بەس بێت تا دیواری ترس برمێنێت و كۆتایی بەچیرۆكی درۆینەی شورش و ساویلكەیی خۆفیداكاری بۆ سەركردەی خۆسەپێن بهێنێت.