كیم جۆنگ چه‌ك به‌هێزێك ده‌دات دژى ئیسرائیل

جیهان

02/05/2024‌ 3630 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆریاى باشور له‌ڕێگه‌ى ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كه‌وه‌ زانیاریه‌كى هه‌ستیار له‌باره‌ى په‌یوه‌ندیی نێوان كۆریاى باكور و بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى فه‌ڵه‌ستینى ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ بوارى مەشقی سەربازی و ئاڵوگۆڕی تاکتیکیدایه‌"، ده‌شڵێت:"كۆریاى باكور چه‌كى به‌بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس داوه‌".


دەزگای هەواڵگری کۆریای باشوور لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە "تیرۆری جیهانی" ڕایگەیاند، گومان هەیە، لە بوونی پەیوەندی نێوان کۆریای باکوور و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە بوارەکانی، مەشقی سەربازیی و ئاڵوگۆڕی تاکتیکەکان.

دەزگای هەواڵگری کۆریای باشوور لە ڕاپۆرتی ساڵانەی گومانەکانی پشتڕاستکردەوە کە "چەکی کۆریای باکوور لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە لە شەڕدا دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنرێت، سەرەڕای ئەوەی پیۆنگیانگ چەندینجار ڕەتیکردەوە مامەڵەی لەو جۆرەی کردبێت".

یۆنهاپ ئەو ڕووداوەی وەک بیر هێنانەوەیەک باس کرد کە لە ساڵی 1987 ڕوویدا، کاتێک بۆمبێکی دانراو لە فڕۆکەیەکی کۆریای باشووردا تەقییەوە و 115 کەسی ناو فڕۆکەکە کوژران، پیۆنگیانگی تۆمەتبار کرد بە "ڕێکخستنی ڕووداوەکە".

لە کۆتایی مانگی ئاداردا، یۆن سیۆک یول، سەرۆکی کۆریای باشوور هۆشداریدا بە کۆریای باکوور کە ئەگەر گێچەڵ ئەنجامبدات، "باجێکی توند" دەدات، لە بەرامبەر پاشخانی گرژییەکان دوای تاقیکردنەوە موشەکییە بەردەوامەکانی پیۆنگیانگ.