شارپرێس:
سه‌رۆكى كۆڵۆمبیا هه‌ڵپه‌ساردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت:"هۆكارى ئه‌م بڕیاره‌مان بۆ ئه‌و جینۆسایده ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئیسرائیل له‌غه‌ززه ئه‌نجامیداوه".
گوستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی کۆڵۆمبیا لهپهیامێكدا وتى:"بەهۆی کردەوەکانی ئیسرائیل‌و ئەنجامدانی جینۆساید لەغەززە، پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەو وڵاتە دەپچڕێنین".
وتیشى:"ئه‌مڕۆ پێنجشەممە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل دەپچڕێنن‌و به‌فه‌رمیش به‌هه‌موو جیهانى ڕاده‌گه‌یه‌نین".
پێشتریش سه‌رۆكى كۆڵۆمبیا ڕەخنەی توندی لەبنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گرتبوو داواشیکردبوو، بەشداریی لەسکاڵاکەی ئەفریقای باشور لەدژی ئیسرائیل لەدادگای نێودەوڵەتیدا بکات.
لە لایەکی دیکەوە ئیسرائیل بڕیارەکەی کۆڵۆمبیای بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بەپاداشت بۆ بزوتنەوەی حەماس وەسفکردوه.
لای خۆیشیەوە بزوتنەوەی حەماس پێشوازیی لەبڕیارەکەی کۆڵۆمبیا کردوه بۆ پچڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بەهۆی ئەو شەڕەی کە زیاتر لەشەش مانگە لەکەرتی غەززە بەردەوامە.