ئەگێڕنەوە لە جەنگی جیهانی دوەم ، دەزگای موخابەراتی ئینگلیز بە چەرچل سەرۆک وەزیران ڕادەگەیەنن کە مانای موجەفرەکانی موخابەراتی هێتڵەرمان دۆزیوەتەوە ، دەڵێن لە فڵان رۆژ و فڵات کات تا فڵان رۆژ و کات بە خەستی بەریتانیا لەم شوێنانە بە تەیارە قەسف بکەن ، با خێرا خەڵک ئاگادار بکەینەوە کە خۆیان حەشاد بدەن تا کەمترین زیانمان لێ بکەوێت ، چەرجل رەفزی دەکات کە خەڵک لەو هێرشانە ئاگادار بکرێنەوە ، پێی دەڵێن بۆ ؟ دەلێ ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ ئێمە ، ئەگەر خەڵک ئاگادار بکەینەوە ، ئەوا هەر ئەمجارە ئیستفادە لەو دەستکەوتە دەکەین و ئەوان دەیگۆڕن ، بەڵام هەندێ جار دەبێت بە عەقڵ بریار بدرێت و بە دڵ پێت ناخۆشە ، ئەمما لە نەتیجەدا هەر بڕیاری عەقڵ سەردەکەوێت ،
ئیسرائیل بە عەقڵ بریار دەدات ، بۆیە هەمیشە ئەو سەردەکەوێت ،
لەبەر ئەوەی ماوەیەک لە ئێران ژیاوم و لە حیزبێکدا کارم کردوە ، لە نزیکەوە تێبینی ئەوەم کردوە ، حکومەت و دەسەڵاتی ئێران بە دوو ئاراستەدا کار دەکەن و دوو درۆی سیاسی دەکەن ، کە هیچ ئاراستەیەکیان خزمەت بە ئێران و ئێرانیەکان ناکات ،
یەکەم ، دەسەڵاتدارانی ئێران بە ئاراستەی ناوخۆی ئێران درۆی شەری ئیسلام و عەسری شیعە و گەرانەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەی پێغەمبەرە لەگەڵ کافران دەکەن ، بیانویان بۆ دەماخسز کردنی خەڵکانێکیان ،نوسین و کتێبێکی خومەینی یە ، کە دەڵێ ، عەرەب و سونە زەمەنی خۆی برد کە بنەماڵەی پێغەمبەریان هەموو شەهید کرد ، کورد زەمانی خۆی برد کە سەلاحەدینی ئەیوبی حوکمی خۆی کرد ، تورک زەمەنی خۆیان برد کە چەند سەدە بەناوی ئیسلام حوکمی خۆی کرد ، ئێستە ئیتر زەمەنی دەسەڵاتی شیعەیە ،کە دوا سەردەمەو خودا ئێمەی ناردوە بۆ گەرانەوە دەسەڵاتی بنەماڵەی پێغەمبەر ،
ئاراستەی دوەم یان درۆی دوەم بە ئاراستەی ناو حوکمەت و دەسەڵاتی ئێرانە ، لە ئێران گروپێک سیاسەت دەکەن ، لەخوار ئەو گروپەوە فڕیان بە سیاسەتەوە نی یە ،بە درۆیەکی مێژویی دەماخسز کراون ، کە ئێران دەوڵەتێکی عوزمایە ، دەبێ ئەمەریکاو ئیسرائیل حسابی جدی بۆ بریارەکانی بکەن ، تورکیاو هەموو ناوچەکە هەمیشە لێی بترسن ،
پەرلەمانی هەرێم چەند ئەرزشی هەیە پەرلەمانی ئێرانیش هەر ئەوەندە ، تەنها موچەخۆرێکی گەورەو موستەفیدی کورسی و مەنسەبن و کاسەلێسی بۆ بەرپرسان دەکەن ، وەزیرەکانی هەرێم چەند وەزیرن وەزیرەکانی حکومەتی ئێرانیش هەر ئەوەندە وەزیرن ، تەنها ئیشیان کورسی پارێزی و خۆ دەوڵەمەند کردنە ، ئێران کەوتۆتە سەر دەریایەک لە فەسادی ئیداری و مالی ، مادەی هۆشبەر بە ئاشکرا کڕین و فرۆشی پێوە دەکرێ کە بازرگانەکان خودی مەسئولەکانن ، رێژەیەکی زۆری خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا ،
ئەمە راستیە بەڵام قسەیەکی حەق هەیە بۆ وتن .
ئێران گەورەترین هۆکارە بۆ ئەوەی دەوڵەتانی کەنداو بە گشتی بەردەوام نیوەی داهاتی نەوتی خۆیان بدەن بە تازەترین جۆری چەک و جبەخانە ، ئەمەش لە و ترسەی دەسەڵاتەوە کە وەک باڵۆن ئێرانی پێ گەورە کراوە ،
ئێران بۆ ڕاگرتنی بالانسی هێز لەگەڵ تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست ، بەسودە بۆ ئیسرائیل و ئەمەریکاو زلهێزان ، کە تورکیا لە حەدی خۆی تێنەپەرێت بەتایبەتی دەسەڵاتی ئیسلامگەرای ئەردۆگان کە سونەن ،
ئێران ، واستەیەکە بەدەست ئەمەریکاو ئیسرائیلەوە ، کە قەزیەی فەلەستین نە لە بەین بچێت نە چارەسەر بێت ، واتە مەمرەو مەژی بهێڵرێتەوە ، واستەیەکیشە بۆ سەقامگیر کردنی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە جۆلان و سنورەکانی لوبنان .
ئەمەریکا هەیمەنەی عێراقی داوە بە ئێران ، ئەمەش دوو هۆکاری هەیە
یەکەم ، لە لایەک هەر کاتێ ئێران دژی بەرژەوەندی ئیسرائیل بوەستێتەوە ، ئەوا ئەمەریکا لە عیراق دەڵێ حاڵێ حسابێ و جموجۆڵی رۆشتنی ئەمەریکا دێتە کایەوە ئەمەس واتە ،دوبارە دروست کردنەوەی عێراق وەک دەوڵەتێکی صدامی کە زەرەری ئێرانە ،
دوەم ، عێراق وەک پارچە گۆشتێک وایە بەدەم دوو پشیلەوە بێت ، لە کوردستانەوە تورکیاو لە جنوبەوە ئێران ڕایدەکێشن ، هەرکاتێ ئێران پێ خوار دانێ ، لە بنەوە کارێک نەکات بەدڵی ئەوان ، ئەوا ختوکەی پشیلەکەی تورکیا دەدەن بۆ زیاتر قەپ کردن بە گۆشتەکەی عێراقدا .
لە کۆتایدا پرسیارێک دێتە ئاراوە ، ئایا سودانی و تیمەکەی کە لە ئەمەریکان ، جوابیان لە ئێران گێراوەتەوە ؟ ئایا عێراق لەسەردەمی سودانی دەبێت بە عێراق کە هیچ نەبێ لەدەبی پشیلەی تورک و شیعە دەربهێنرێت ؟
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی