ڕه‌ش
  • :
  • :
A- | A | A+
28/5/2013  / 1103جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

هەولێر، بۆ پرسی دەستوور سێ‌ سەركردەكەی ئۆپۆزیسیۆن كۆبوونەوە


شار پرێس:
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شار پرێس كەوتووە ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا سەردانی شاری هەولێری كردووە بەمەبەستی كۆبوونەوەی لەگەڵ هەردوو لایەنەكەی تری ئۆپۆزیسیۆن.

سەرچاوەیەكی نزیك بەشار پرێسی راگەیاند "ئەمڕۆ لەشاری هەولێر هەریەكە لەنەوشیروان مستەفا رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان‌و محەمەد فەرەج ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی‌و عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەتەوە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی "هەرسێ‌ سەركردەكەی ئۆپۆزیسیۆن بەمەبەستی پرسی دەستوور كۆبوونەتەوە".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی "لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن تائێستا هەڵوێستیان لەبارەی دەستوورەوە نەگۆڕاوەو هەر وەك خۆیەتی".

هــ . ح


زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright © 2013 Shar Press. all rights reserved .Created by AVESTA GROUP Information Technology and Consultancy