شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌وڵدان بۆ دانه‌نانی پارێزگاری كه‌ركوك تۆمه‌تبار ده‌كات.
له‌پاش ڕوداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری شاری كه‌ركوك، ئه‌و شاره به‌بێ پارێزگار ماوه‌ته‌وه، به‌هۆی كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیشه‌وه، نه‌توانراوه كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی متمانه‌ی پێبدرێت‌و ده‌ستبه‌كاربێت، له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د دوشیوانی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند،"پارتی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دانانی پارێزگاری كه‌ركوكدا داده‌نێت، چونكه نایه‌وێت 13 ئه‌ندامه‌كه‌ی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بكه‌ن".
محه‌مه‌د دوشیوانی ڕاشیگه‌یاند، "مه‌كته‌بی سیاسی كه ڕزگار عه‌لی وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك دانا، نوسراوی بۆ پارتی و هه‌موو حزبه‌كان كردووه، كه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌نگ به‌نوێنه‌ره‌كه‌ی بده‌ن، به‌ڵام پارتی له‌كوێ یه‌كڕیزی له‌سودی خۆیبێت ئاساییه، به‌ڵام له‌كوێ له‌سودی خۆی نه‌بوو كێشه‌ی بۆ ده‌نێته‌وه".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌پارتی، محه‌مه‌د دوشیوانی داوایكرد "یه‌كێتی سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی كه به‌ناوی كۆبوونه‌وه بۆ یه‌كڕیزی ده‌كرێن، هه‌ڵپه‌سێرێت‌و داوا له‌پارتی بكات یه‌كڕیزی له‌دانانی پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه ده‌ستپیبكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند، "پارتی له‌لایه‌ك ده‌ڵێت كاندیده‌كه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك نزیكه له‌به‌غدا، كه‌چی له‌لایه‌كی تر ده‌ڵێت پابه‌ندین به‌ده‌ستوری عێراق‌و داوا ده‌كه‌ین دابنیشین بۆ گفتوگۆ".
ڕ . ج