یه‌كه‌م: له ماوه‌ی حوكمرانی كوردیدا، هیچ كه‌سێك هێنده‌ی نێچیرڤان بارزانی كاتی له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوه، ئه‌و ماوه‌ی 16 ساڵی ره‌به‌قه سه‌رۆك وه‌زیرانه، هیچ كه‌سێك هێنده‌ی ئه‌و ده‌ستكراوه نه‌بوه، چونكه هه‌م جێگری سه‌رۆكی پارتییه و هه‌میش كورێكی ده‌ستڕۆشتووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه، ئه‌م دوو فاكته شانسی ئه‌وه‌یان پێدا كه گه‌وره‌ترین چاكسازی بكات له سیستمی حوكمرانی، لانیكه‌م له باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، له‌سه‌ر ده‌می ئه‌مدا حكومه‌ت بێ هیچ یاسا و رێسایه‌ك ، بێ پشت به‌ستن به هیچ بنه‌مایه‌كی عورف و یاسا ، ده‌ستی بۆ مووچه و گوزه‌رانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم برد و به ناوی پاشه‌كه‌وته‌وه زیاتر له 60% موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌مكرده‌وه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زوڵمێكه تا ئێستا كرابێت، به‌مه‌ش كه‌رامه‌تی ئینسانی ئێمه‌ی خسته به‌رده‌م مه‌ترسی، هه‌رچی رێز و شكۆیه بۆ كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تی نه‌هێشته‌وه و هه‌رچی متمانه‌ی نێوان هاوڵاتی و حكومه‌ته له‌ناوی برد، هه‌رێمی كرد به ژێر قه‌رزێكی بیست ملیاردۆلارییه‌وه و ته‌واوی بوژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كۆتایی پێهێنا، ئه‌مانه و زۆری تر ، به كورتی ئه‌توانین یه‌ك لیستی درێژ له هه‌ڵه كوشنده‌كانی حكومه‌ت بنوسینه‌وه، حكومه‌تێكی له‌مشێوه‌یه ناتوانێت هیچ جووڵه‌یه‌ك بكات بۆ باشكردنی گوزه‌ران و ژیانی هاوڵاتیان
دووه‌م: نێچیرڤان بارزانی كاره‌كته‌رێكی گرنگی ریفراندۆمه‌كه‌ی كوردستان بوو، پشكێكی گه‌وره‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامه‌كانی به‌رئه‌كه‌وێت، به هۆی ته‌قدیرانی هه‌ڵه‌ی بریاربه‌ده‌ستان بۆ لێكه‌وته و ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم، بۆ نه‌گونجاوی زه‌مینه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی ریفراندۆم ، سه‌ره‌نجام هه‌رێم توشی شكستێكی بێ وینه بوو ، شكستێك كه تیایدا هه‌رێم زیاتر له نێوه‌ی خاكی كوردستانی له ده‌ستدا ، به‌مه‌ش ئه‌م شكسته زۆر گه‌وره‌تره له‌و شكسته‌ی عه‌ره‌ب له جه‌نگی ئیسرائیلی 1967 توشی هات
ئه‌م حكومه‌ته به‌م شكسته گه‌وره‌یه‌وه، هه‌رگیز ناتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له نێوان هه‌رێم و به‌غدا بینا بكاته‌وه، هه‌رگیز ناتوانێت دانوستكارێكی سه‌ركه‌وتوو بێت له‌سه‌ر خاك و مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، به‌ڵكو به شكسته‌وه روو له به‌غدا ئه‌كات و به هه‌ستی خۆ به‌كه‌مزانینه‌وه دانوستان ئه‌كات، بۆیه زۆر گرنگه حكومه‌تێكی ئینتیقالی نوێ ئه‌م ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ و نێچیرڤان بارزانی و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه قبوڵ بكه‌ن
سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌وایه‌تیه‌كی نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی چوارساڵه‌كه‌ی ته‌مه‌نیدا ، ئه‌و گرێبه‌سته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كی نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه ، متمانه به‌خشینی هاوڵاتی به حكومه‌ت كۆتایی هاتوه و مانایه‌ك بۆ به‌رده‌وامی حكومه‌ت نه‌ماوه‌ته‌وه ، حكومه‌ت نابێت له ده‌ره‌وه‌ی ره‌وایه‌تی و متمانه‌ی هاوڵاتیاندا به‌رده‌وام بێت ، به‌تایبه‌ت له دۆخێكی پر له قه‌یرانی وه‌ك ئه‌مرۆی كوردستاندا