وێنە.. بایكۆت‌و مانگرتنی خەڵكی كەلار بۆ دەربڕینی ناڕەزایی

کوردستان

24/12/2017‌ 571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بایكۆت‌و مانگرتنی بەشێك لەخاوەن دووكانەكان‌و كاسبكارانی قەزار كەلار بەرێوەچوو.

بایكۆت‌و مانگرتنەكە ئەمڕۆ یەك شەممە، دژ بەدەسڵات‌و ئەو دۆخەی دروستیان كردووە لەكوردستان بەرێوەچوو.

ئەم بایكۆتەی خاوەن دووكانەكان لەكاتێكدایە، بڕیار وابوو خۆپیشاندانێكی جەماوەری ڕێكبخرێت ، بەڵام بەهۆی جیاوازی دۆخی گەرمیان لەچاو ناوچەكانی ترداو بەلاڕێدا نەبردنی خۆپیشاندانەكان، بۆ ئەوەی گرژی لێنەكەوێتەوە‌و بۆمەرامی سیاسی بەكارنەهێنرێت، بڕایاری بایكۆتی بازاڕیاندا كڕین‌و فرۆشتن لەبازاڕدا وەستا.