سوپای عێراق دەیەوێت رێگەی كەلار جەلەولا بگرێت

عیراق

26/12/2017‌ 1032 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، سوپای عێراق دەیەوێت رێگەی جەلەولا كەلار بگرێت، كە بەدەست هێزەكانی پێشمەرگەوەیە.

سەرچاوەكە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە راشیگەیاند، سوپای عێراق بەمەبەستی گرتنی رێگەكە دەستیان بەجوڵە كردووە، كە ئەو رێگەیە دەكەوێتە باشووری شاری سلێمانی.

بەقسەی سەرچاوەكە سوپای عێراق بەئاراستەی هێزەكانی پێشمەرگە جوڵەیان كردووەو لەناوچەی نەقشبەندی شێخ باوە لەو هێزانە نزیكبوونەتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایشی گەرمیانیش، كە لەو ناوچە خاڵی پشكنینیان هەیە، رەتیانكردووەتەوە، ئەو ناوچەیە رادەستی سوپای عێراق بكەن.

هـ ـ ح