شارپرێس:
له‌یارییه‌كی ئاستبه‌رزو لوتكه‌ی خولی ئینگلیزی‌دا،یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ دوچاری شكست بوو.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌یارییه‌كی ئاستبه‌رزدا هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوڵ ڕوبه‌ڕوی یه‌كبوونه‌وه، له‌و یارییه‌دا لیڤه‌رپوڵ توانی به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌سێ گۆڵ له‌یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بباته‌وه، یه‌كه‌م شكستی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ به كوڕانی گواردیۆلا بنۆشێت.
گۆڵه‌كانی لیڤه‌ڕپوڵ له‌لایه‌ن یاریزانان ئەلێکس چامبەرلین، رۆبێرتۆ فێرمینیۆ، سادیۆ مانی و محەممەد سەڵاحەوە تۆماركرد.
گۆڵه‌كانی مانچسته‌ر سیتیش له‌لایه‌ن یاریزانان لیرۆی سانێ، بێرناردۆ سێلڤا ئێلکای گۆندۆگان-ه‌وه تۆماركران.
ڕ. ج