شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕانی په‌سه‌ند كرد، كه كۆتایی ساڵی ڕابردوو ئه‌و حزبه له‌كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم كشایه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی پارتی.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌ن چوار وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بوو به‌پله‌ی وه‌زیر، له 15ـی ئۆكتۆبه‌ری 2015ـه‌وه، وه‌زیره‌كانیان له پۆسته‌كانیان دوور خرانه‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانیش به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌بران.
میدیای فه‌رمی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، بڕیاردرا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕان په‌سه‌ند بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌سه‌ندكرد.
ڕ . ج