شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی پڕچه‌ككردنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به‌چه‌كی قورس ئاشكرایكرد، هیچ جۆره چه‌كێكی له‌و شێوه‌یه‌یان نه‌داوه‌ته یه‌په‌گه.
ریكس تیله‌رسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ونیدا له‌گه‌ڵ سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، له‌باره‌ی پێدانی چه‌كی قورس به‌یه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، "هیچ جۆره چه‌كێكی قورسمان نه‌داوه‌ته یه‌په‌گه تا لێیان وه‌رگرینه‌وه".
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا توركیا له‌سه‌ر ئاستی باڵا داوای له‌ئه‌مریكا كرد پڕچه‌ككردنی یه‌په‌گه ڕابگرێت، ئه‌و چه‌كه قورسانه‌شی كه به‌شه‌ڕڤانانی داوه لێیان وه‌رگرێته‌وه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه یه‌په‌گه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كین تیایدا، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پڕچه‌ككراون‌و به‌هاوپه‌یمانی ئه‌و وڵاته له‌شه‌ڕی داعشدا داده‌نرێن.
ڕ. ج