شارپرێس:
وه‌زیری به‌رگری توركیا داوا له‌هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی ده‌كات، كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌نێو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دوربخاته‌وه.
له‌پاش كۆبونه‌وه‌ی نوره‌دین جانیكلی وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌گه‌ڵ جه‌یمس ماتیس-ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جانیكلی به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، داوایان له‌ئه‌مریكا كردووه كه یه‌په‌گه له‌نێو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دوربخاته‌وه، چونكه ئێستا له‌نێو هه‌سه‌ده‌دا یه‌په‌گه زاڵه نه‌ك عه‌ره‌ب.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌مریكا‌و توركیا، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا داوای له‌توركیا كردووه، كه جه‌خت له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به‌داعش دابنێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕاگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتون لێكده‌درێته‌وه.
ڕ . ج