ســـاخــكردنەوە.. رۆژنــــامــــەنـــــــووسەكە ســـــــواڵی‌ نــەدەكـــرد

کوردستان

15/02/2018‌ 1658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: نیقاش
لەپەیجێكی كوردی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە، كە لەسەری نووسراوە "شۆك.. كارەسات.. دڵ هەژێن.. ڕۆژنامەنووس‌و پەیامنێرێكی تەلەفیزیۆنی كەوتە سواڵكردن بۆ شیری منداڵەكەی."

لینكی ئەو پەیجەی ڤیدیۆكەی بڵاوكردووەتەوە
https://goo.gl/7tdu83

لینكی بڵاوكردنەوەی‌ ڤیدیۆكە لەپەیجەكەدا، كە 478 جار شێركراوەو 2300 جار لایك كراوە و4700 كەس پۆستەكەیان بینیوە:
https://goo.gl/9C1Rkf

نیقاش لێكۆڵینەوەی‌ لەراستی ئەو گرتە ڤیدیۆیە كردو بۆی‌ دەركەوت ئەو كەسەی‌ لەڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت ناوی‌ (محەمەد رەحیم)ەو پێشكەشكاری‌ بەرنامەیە لەكەناڵی‌ پەیام‌و گرتە ڤیدیۆییەكە پێشەكی‌ بەرنامەیەك بووە بەناوی "سواڵكردن" و نەك خۆی سواڵی كردبێت.

محەمەد رەحیم بە نیقاشی‌ وت: "ئەو كارەم تەنیا وەك سیناریۆیەك بوو بۆ بەرنامەكەم كردووە، بەڵام لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەئاڕاستەیەكی تردا براوە".

لینكی ئەو بەرنامەیەی پێشكەشكارەكە ئامادەیكردووەو لەكەناڵەكە بڵاوبووەتەوە:
https://goo.gl/V5CezC