شارپرێس:
له‌سنوری پارێزگای دیاله شه‌ڕ له‌نێوان سێ سه‌ركرده‌ی لیستێکی سونه‌كان رووده‌دات و كار ده‌گاته ته‌قه‌كردن له‌یه‌كتری.
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە میدیا عێراقییەکان
بڵاویانکردووەتەوە "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج‌شەممە شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان سێ سه‌ركرده‌ی
سونه‌كان له‌سنوری پارێزگای دیاله روویداوه".
میدیاکان ئاماژەیان بەوەشداوە "هۆکاری
شەڕەکەش ئەوە بووە کە كێ ده‌بێته سه‌رۆك لیستی وه‌ته‌نیه‌ی سونه‌كان لەو
پارێزگایە".
هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیاکانی
عێراقی وتووە "هه‌ریه‌كە له سه‌ڵاح
جبوری و ره‌عد ده‌هله‌كی و وه‌سه‌فا كه‌رخی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان ببنه سه‌رۆكی
لیست شه‌ڕ روویداوه‌و په‌نا براوه‌ته به‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك.
ئێستاش لێكۆڵینه‌وه لە شەڕ و ڕوداوەکە به‌رده‌وامه.
هـ ـ ر