سوپای تورکیا ناوەندی شاری عەفرین بۆردومان دەکات

جیهان

14/03/2018‌ 178 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای تورکیا بە تۆپ و چەکی قورس، ناوەندی شاری عەفرین تۆپباران دەکات.

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لەکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا، سوپای تورک ناوەندی شاری عەفرین بە چەکی قرس تۆپباران دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە بەپێی ڕاگەیاندراوی یەپەگە "لە ئێستادا  زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی مەدەنیی لەئێستادا لە عەفرین نەشتەجێن".

هاوکات لەلایەکی دیکەشەوە، لە گوندەکانی خەزەوێ و شادرێ-ی سەر بە شارچکەی شێراوا، شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەکدارەکانی سەر بو سوپای تورکیادا بەردەوامە، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانیش، لانیکەم ١٤ کوژراو و ژمارەیەک زۆر بریندار لە سوپای تورک و چەکدارەکانی کەوتووەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ کە پەنجاو پێنج ڕۆژی تەواوە سوپای تورک و چەکدارە سورییە ئۆپۆزسیۆنە توندڕەوەکان دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکاری بۆسەر خاکی عەفرین کردوە بەڵام بەهۆی بەرگری و خۆڕاگری شەڕڤانانەوە سوپای تورکیا نەیتوانیوە پێشڕەوی بکات.

 

هـ ـ ر