تورکیا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لە خراپترین ئاستدایە و ئەمریکا بێ‌بەڵین بو بەرامبەرمان

جیهان

14/03/2018‌ 794 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی تورکیا  ڕایدەگەێنێت "ئەگەر ئەمریکا بیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵمان باشتر بکات دەبێت ئەمریکا چیدیکە چەک نەنێرێت بۆ یەپەگە".

ئەمڕۆ چوارشەممە مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا  لەمیانەی وتارێکیدا لە مۆسکۆ رایگەیاند "لە ئێستادا پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا لە خاڵی پچڕاندایە".

مەولود چاوش ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەداوە "بۆ ئەوەی تەواو پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا نەپچرێت لە مانگی شوباتدا چەند ستافێک پێکهێنراون و لەڕیگای ئەو ستافانەمانەوە بە ئەمریکامان وتووە ئەگەر دیسانەوە بەڵێنەکانیان بۆ پێنەدانی چەک بە یەپەگە نەبەنەسەر، ئێمەش دانبەخۆگرتنمان نامێنێت".


وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەشی وت "تاکە ریگا بۆ ئاساییبوونەوەی دیالۆگی نێوان هەردوولا پێویستە ئەمریکا چیدی چەک بۆ یەپەگە نەنێرێت".

هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمریکا بە درۆز وەسف کرد و تی "خەڵکی تورکیا بە ئەرێنی سەیری ئەمریکا ئەمریکا لەبەرامبەر بەڵێنەکایندا  "بێبەڵێن و درۆزن"  بون".


ئەوەش دوای ئەوە دێت لەمانگی ئایاری ساڵی ڕابردوەوە  ئەمریکا هەزاران بارهەڵگر چەکی سوک و قورس و پێداویستی سەربازی بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات ناردوە کە یەپەگە گەورەترین پێکهێنەری ئەو هێزەیەی هاوپەیمانی هاپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژی داعشە و ئەوەش تورکیای زۆر توڕە کردوە.
هـ ـ ر