شارپرێس:
بەهۆی بۆردوومان و
تۆپبارانەکانی سوپای تورکەوە بۆ سەر ناوەندی عەفرین، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی مەدەنی
شەهید و برینداربون.
لە ئێوارەی ئەمڕۆ
چوارشەممە سوپای تورک بە چەکی قورس و فڕۆکە جەنگیی، ناوەندی شاری عەفرین بەچڕیی
تۆپباران و بۆردوومان دەکات.
فرۆكە جەنگییەكان و
تۆپخانەكانی توركیا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە شاری عەفرینیان بۆردومان كردو لە
ئەنجامدا چوار هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 12 هاوڵاتی دیكەش برینداربوون.
بەپێی ئەنجامە
بەراییەکان، بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورک ژمارەیەکی زۆر شەهید و برینداری
مەدەنیی لێکەوتووەتەوە و بەشێکیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی عەفرین.
تا ئامادەکردنی ئەم
هەواڵە، بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپبارانەکانی سوپای تورک لە عەفرین
بەردەوامە.
هـ ـ ر