شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد، زیاتر له 800 هه‌زار هاوڵاتی شاری سلێمانی خۆیان له‌تۆماری بایۆمه‌تری تۆماركردووه.
هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، "زیاتر له 800 هه‌زار هاولاتی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانی گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین ناوی خۆیان له‌سیستمی بایۆمه‌تری ده‌نگدان تۆماركردوه".
به‌وته‌ی هاوڕێ تۆفیف ڕێژه‌ی تۆماری هاوڵاتیان بۆ سیستمی بایۆمه‌تری له‌پارێزگای سلێمانی، له‌سه‌دا 65ی تێپه‌ڕاندووه، جه‌ختیشیكرده‌وه له‌به‌رده‌وامیدان به‌كاره‌كانیان.
ڕ . ج