شارپرێس:
ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبەری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات (ته‌ڤده‌م)، له‌نێو هاوڵاتیانی شاری عه‌فرینه‌وه ڕایگه‌یاند، "به‌رگری عه‌فرین به‌رده‌وامه".
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، ئاسیا عه‌بدوڵا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات (تەڤدەم)، له‌مه‌یدانی ئازادی شاری عه‌فرین وتارێكی پێشكه‌شكردو ڕایگه‌یاند، "ئێره خاكی ئێمه‌یه‌و هیچ هێزێك ناتوانێت ناچارمان بكات ده‌ستبه‌رداری خاكه‌كه‌مان بین".
ئاسیا عه‌بدوڵا جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی، "به‌رگری له‌عه‌فرین تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌وامی ده‌بێت".
ڕ . ج