شارپرێس:
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بووه خاوه‌نی دوو خه‌ڵات بۆ بواری ڕیكلام و ئه‌نجامدانی كه‌مپینی ڕیكلامی ناوازه.
له‌شاری به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كۆمپانیای ئاسیاسێڵ بووه خاوه‌نی دوو خه‌ڵاتی پیکاسۆ دۆر، كه یه‌كێكیان خه‌ڵاتێكی ئاڵتونی‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان زیوینه بۆ بواری ڕیكلام و ئه‌نجامدانی كه‌مپینی ڕیكلامی ناوازه.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه، "خەڵاتەکانی "پیکاسۆ دۆر" هێمایە بۆ بەرزنرخاندنی باشترین کارەکانی بواری میدیا و پیشەسازی ریکلام وزەقکردنەوەی ڕۆڵی خەڵکانی پرۆفێشناڵ لەو بوارانەدا، هه‌روه‌ها داوەره‌كان پێکهاتبوون کە دیارترینی كه‌سانی پسپۆڕ".
عەبدوڵا حەسەن وتەبێژی فەرمی ئاسیاسێڵ لەوبارەیەوە وتی: "زۆر پێخۆشحاڵین بەم بەرزنرخاندنە کە لەڕێی بەخشینی ئەم خەڵاتانەوە نیشاندرا، هەروەها حەزدەکەم ئەم هەلە بقۆزمەوە بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانینی تیمی ئاسیاسێڵ بۆ ئەم دەستکەوتە جوانە وئەم ڕێزلێنانە کە بێگومان هانماندەدات بۆ بەگەڕخستنی هەوڵی زیاتر، لە پێناو مانەوەمان لە پێشەنگیدا، چ لەسەر ئاستی نێوخۆیی و چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی".
ڕ . ج