ئەستێرەیەك بەقەبارەی ناوەندی بازرگانی جیهانی بەئاراستەی زەوی دێت

جیهان

17/03/2018‌ 1406 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی نێودەوڵەتی گەردوونی ناسا رایگەیاند، ئەستێرەیەكی قەبارە گەورە بەئاستەی زەوی دێت.

ئاژانسەكە راشیگەیاند، ئەو ئەستێرەیە، قەبارەی ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی هەیە، كە "ئەو بینایە لە 11 ئەیلولی 2001 هێرشكرایە سەری‌و لەئەمریكا وێران كرا".

بەپێی رۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس"ی بەریتانی ئەو ئەستێرەیە ناوی "بینۆ"یەو بەخێرایی 101 هەزار كم/ لەسەعاتێكدا بەئاراستەی زەوی دێت.

هەر بەپێی رۆژنامەكە كێشی ئەو ئەستێرەیە 79 ملیار كگم-ەو ئەگەری ئەوە هەیە بگاتە سەر زەوی‌و بەزەویشدا بكێشێت.

رۆژنامەكە باسی لەوەش كردووە، كە لەئەگەری نزكبوونەوەی تەواوەتی ئەو ئەستێرەیە لەزەوی دەتوانرێت لەرێگەی وزەی ئەتۆمی لەناو ببرێت‌و مەترسییەكانی نەهێڵرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە