شارپرێس:
سەرۆکی فیفا رایدەگەینێت لە مۆندیالی 2018 ی رووسیادا
ناوبژیوانی ڤیدیۆیی بەکاردەهێنرێت.
ئەمڕۆ جیانی
ئینڤانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان فیفا ئەمرۆ ڕاگەیاند "لە جامی جیهانی
رووسیا کە مانگی 6 ی داهاتوو ئەنجامدەدرێت بە بڕیاری هەموو ئەندامان
ناوبژیوانی ڤیدیۆیی بەکاردەهێنرێت".
سەرۆکی
فیفا ئاماژەی بەوەشداوە "ئەم سیستمە بۆ هاوکاری ناوژیوانان زۆر باشە بۆ
ئەوەی بتوانن بڕیاری راست و دروست بدەن لە یارییەکاندا و دڵنیام هەموو شتێک
باشدەبێت".
ناوبژیوانی
ڤیدیۆیی لە 2016 دا لە جامی جیهانی یانەکان و لە 2017 شدا لە جامی
کۆنفیدراسیۆن بەکارهاتووە
هـ ـ ر