گۆڕینی دیمۆگرافیا.. تورکیا خانەوادەی چەکدارە توندڕەوەکانی غوتە لە عەفرین جێگیردەکات

کوردستان

17/04/2018‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای تورک بەردەوامە لە سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین و لەو چوارچێوەیەدا زیاتر لە ٥٠ خانەوادەی چەتەکانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە گوندی میرکانی سەربە ماباتای عەفرین جێگیرکرد.

داگیرکارییەکانی سوپای تورک لە عەفرین ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەبن، بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان سوپای تورک بەردەوامە لە جێگیرکردنی چەکدارەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات لە عەفرین.

ماباتا شارۆچکەیەکی عەلەوینشینی عەفرینە، پاش رێککەوتنی ڕوسیا و تورکیا بۆ چۆڵکردنی غوتەی ڕۆژهەڵات لەلایەن چەتەکانی سەربە تورکیا و لە بەرامبەردا کردنەوەی ئاسمانی عەفرین بەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا، حکومەتی تورک دەستیکردووە بە گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین بە جێگرکردنی ئەو چەکدارانەی لە غوتەی ڕۆژهەڵاتەوە چوونەتە ئەوێ.

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە ئاماژەی بەوەداوە "زیاتر لە ٥٠ خانەوادەی چەکدارەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات لە گوندی میرکان جێگرکراون، بۆ ئەوەش ئەنوەر سینۆ، یەکێک لە ئەندامانی ئەنەکەسە وەک بەرپرسیار ئەرکدار کراوە".


هـ ـ ر