بەڕێوبەرایەتی ئەوقاف تیروپشکی بۆ حەجی بازرگانی ئەنجامدا

کوردستان

17/04/2018‌ 181 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند،‌ تیروپشكی حەجی بازرگانی ئەنجامدراوە  و ٣٥٠ کەس ناویان دەرچووە.


ئەمڕۆ سێ‌شەممە به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە "لە هەموو كوردستان نزیکەی ٧٠٠ ھاوڵاتی خۆیان بۆ حەجی بازرگانی تۆماركردبوو و لەو ژمارەیەیش ٣٥٠ كەس ناویان لە تیروپشك دەرچووە".


به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی هەرێم  ئاماژەی بەوەشداوە "ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە کە لە ماوەیه‌كی نزیکدا ناوی دەرچووان لە ماڵپه‌ڕی فەرمی وەزارەت  بڵاودەکەنەوە".


به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی ئەوەشی وتوە "ئەمساڵ پشکی هەرێمی کوردستان لە حەج بەپێى دیاریکردنی دەستەی حەج و عەمرەی عێراقی چوار هەزار و ٨٦٧ کەسە و لەڕێی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانییەوە گەشتەکان ئەنجامدەدەن".
هـ ـ ر