سوریا.. پشکەنەرەکانی سەر بە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی گەیشتنە دۆما

جیهان

17/04/2018‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پشکنەرەکانی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی گەیشتنە شاری دومای سوریا، بۆ لێکۆڵینەوە لەو بەڵگانەی کە ئاماژەن بۆ هێرشکردنە سەر شارەکە بە چەکی کیمیایی.


 ئەمڕۆ سێ‌شەممە تەلەفزیۆنی فەرمی سوریا ئەمرۆ لە هەواڵەکانیدا بڵاویکردەوە "تیمی پشکنەری ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی گەیشتنە شاری دوما".


ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو تیمەکە گەیشتنە سوریا، بەڵام ئەو کاتە ڕێگەیان پێنەدرا بچنە شاری دوما لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی نزیک دیمەشقی پایتەخت.


هاوکات ڕۆژی شەممەی ڕابردو ١٤ی نیسان ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا  ٨٥ موشەکی ئاراستەی ئەو بنکە و پێگە سەربازییانەی سوریا کرد کە گوماندەکرا چەکی کیمیایی تێدا بەرهەمبهێنرێت.
هـ ـ ر