شارپرێس:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕه‌تیكرده‌وه گۆڕانكاری له‌سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌گرێته‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "هه‌فته‌ی داهاتوو به‌گۆڕانكارییه‌وه دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌یوب عه‌بدوڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌شــارپــرێــس-ی ڕاگه‌یاند، "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌نجامدا، وه‌زیری ناوخۆ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پێی ڕاگه‌یاندین هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ی ناوخۆ به‌ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وته‌وه دابه‌شده‌كرێت".
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ده‌گوترێت موچه‌ی مانگی یه‌ك-ی ناوخۆ به‌هه‌مان سیستمی كۆنی پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت، ئه‌یوب عه‌بدوڵا ڕه‌تیكرده‌وه له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا وه‌زیری ناوخۆ شتێكی له‌وشێوه‌یه‌ی وتبێت.
به‌وته‌ی ئه‌یوب عه‌بدوڵا ئێستا به‌ربه‌ستی به‌رده‌م دابه‌شكردنی موچه‌ی ناوخۆ، یه‌كلا نه‌بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی گۆڕانكاری له پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی پاسه‌وانییه‌كانی سه‌ر به‌ناوخۆیه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌زیری ناوخۆ پێی ڕاگه‌یاندوون ناكرێت پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی هێزه جیاوازه‌كانی ناوخۆ گۆڕانكاری تیادا بكرێت‌و پاسه‌وانیه‌كان وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، بۆیه وه‌ك ئه‌یوب عه‌بدوڵا وتی، "هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ناوخۆ و دارایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامده‌درێت".
ئه‌یوب عه‌بدوڵا دڵنیایدا له‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی ناوخۆ ده‌ستكاریده‌كرێت، به‌وته‌ی ئه‌و "ئه‌ی ئه‌و 10 ملیاره‌ی دانراوه بۆ ناوخۆ، گه‌ر بۆ گۆڕانكاری له‌پاشه‌كه‌وتدا نه‌بێت بۆ چیه".
ڕ . ج