شارپرێس:
ئیداره‌ی یانه‌ی
مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی به‌نیازه پاداشتێكی گه‌وره‌ی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری
بكات، ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه باشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی
ته‌له‌گراف بڵاویكرده‌وه، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی دڵخۆشه به‌ئه‌نجامه
باشه‌كانی یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه به‌ده‌ستهێنانی خولی
پریمه‌رلیگ له‌سه‌ر ده‌ستی گواردیۆلا، بۆیه یانه‌كه ده‌یه‌وێت ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی به‌باشكردنی
موچه‌كه‌ی پاداشت بكات.
به‌ده‌ر له‌باشكردنی
موچه‌كه‌ی، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی گواردیۆلا له‌گه‌ڵ سكای
بلوز تا ماوه‌یه‌كی زۆرتر درێژبكاته‌وه.
ساڵی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی
گواردیۆلا كۆتاییدێت، یانه ئینگلیزییه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت بۆنده‌كه‌ی گواردیۆلا تا
2020 نوێبكاته‌وه.
ڕ . ج