شارپرێس:
وته‌بێژی دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایگه‌یاند، تا له‌لایه‌ن دادگاكه‌یانه‌وه په‌سه‌ندبوون نه‌درێته كاندیده‌كان، ئه‌گه‌ر زۆرترین ده‌نگیشیان هێنابێت نابنه په‌رله‌مانتار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئیاس ساموك وته‌بێژی دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و بونی كاندیده‌كان به‌په‌رله‌مانتار بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "پاش ئه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی به‌مه‌رجی كاندیده‌كاندا ده‌چێته‌وه، پاشان ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند ده‌كات‌و دواتر كاندیده ده‌رچووه‌كان ده‌بنه په‌رله‌مانتار".
به‌وته‌ی ئیاس ساموك تا ئه‌و ڕێكارانه ئه‌نجامنه‌درێن، هیچ كاندیدێكی براوه نابێته په‌رله‌مانتار له‌په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌و وته‌بێژه‌ی دادگای فیدڕاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌دوو هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا په‌سه‌ندكردنی په‌رله‌مانتاریی چه‌ند كاندیدێك، به‌هۆی یه‌كلا نه‌بونه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی سه‌ریان دواكه‌وت.
ڕ . ج