شارپرێس:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا به "سڕكردنی" ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڕیاریدا به‌سڕكردنی ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، كه له‌ئێستاشدا په‌رله‌مانتاری هه‌مان حزبه له‌په‌رله‌مانی عێراق.
هاوكات له‌بڕیاره‌كه‌دا هاتووه "هه‌موو ئه‌و موڵك و ماڵانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه پێدراوه لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه".
له‌ئێستادا ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌بی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كاندیده، به‌پێی دوا بڕیاری سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش، هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبه كار بۆ سه‌رخستنی لیستێكی دیكه بكات، له‌پۆسته‌كه‌ی سڕده‌كرێت.
ڕ . ج