هەڵبژاردنی توركیا.. جەهەپە ركابەرەكەی ئەردۆغانی ئاشكراكرد

جیهان

04/05/2018‌ 455 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی گەلی كۆماری جەهەپە لەتوركیا، كاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئەو وڵاتە ئاشكراكرد.

پارتی گەلی كۆماری، ئەمڕۆ هەینی كاندیدەكەی ئاشكراكرد، كە ئەویش موحەڕڕەم ئینجەیەو یەكێكە لەپەرلەمانتارە دیارەكانی ئەو پارتەو توركیا.

كەمال كڵچدار ئۆغڵو سەرۆكی گشتی جەهەپە لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە كاندیدی ئەوان بۆ سەرۆك كۆماری پەرلەمانتاری بازنەی یاڵۆڤای جەهەپە موحەڕڕەم ئینجە-یە.

هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە 24ی حوزەیرانی داهاتوو بەرێوەدەچێت، كە ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا كاندیدی بەهێزی ئاكپارتییە.

هـ ـ ح