هیندستان.. هەڵكردنی گەردەلولی تۆزوخۆڵ بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٢٥ كەس

جیهان

04/05/2018‌ 506 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە هۆی هەڵكردنی گەردەلوولێكی تۆز و خۆڵ لە باكووری هیندستان ١٢٥ كەس گیانیان لەدەست دا.

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، بە هۆی هەڵكردنی گەردەلوولێكی بەهێزی تۆز و خۆڵ لە هەرسێ ویلایەتی راجاستان، ئوتتار پرادەش و ئوتتارخاند بەلانیكەم ١٢٥ كەس گیانیان لەدەست داوه و سەدانی دیكەش بریندار بوون.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، گەردەلوولەكە كاریگەری كردووەتە سەر ویلایەتەكانی پەنجاب و هایرانا و ویلایەتی مادهیا پرادەش لە ناوەڕاستی وڵاتەكە، بەم هۆیەوە ژمارەیەك لە خانووەكان رووخاون و درەخت و ستوونی كارەباییش كەوتوونەتە خوارەوە و ژمارەیەك لە ئاژەڵەكانی لەوەڕگاش مردار بوون.

لە هەواڵەكەدا ئاماژە بەوە دراوە زۆربەی ئەو كەسانە بەهۆی رووخانی ماڵەكانیان لە ئاكامی توندی گەردەلوولەكە و هەورەبروسكه گیانیان لەدەست داوە.

سەرۆكوەزیرانی هیندستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی خەمباری خۆی بەم هۆیەوە دەربڕی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی كەسوكاری قوربانیان كرد، هیوای چاكبوونەوەیشی بۆ برینداران خواست و لایەنە پەیوەندیدارەكانیشی راسپارد كە بە هەماهەنگی حكوومەتە خۆجێیەكان هاوكاری زیانبەركەوتووانی ئەو كارەساتە بكەن‌. 

لایەنە پەیوەندیدارەكان نیگەرانی ئەوەن كە ژمارەی قوربانیان بەرزبێتەوە و هۆشداریشیان داوە لە خراپتربوونی كەش و هەوا.

هـ ـ ح

بەپەلە