شارپرێس:
ڕۆژنامه‌ی دۆن بالۆن ئاشكرایكرد، فلۆره‌نتینۆ پێریزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت هاوینی ئه‌مساڵ دی خیای گۆڵچی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بباته ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌یه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی دۆن بالۆن بڵاویكرده‌وه، پێرێز هێشتا پێی وایه دی خیا یه‌كێكه له‌گۆڵچیه به‌تواناكانی ئه‌وروپا، كه پێویسته بیگوازێته‌وه بۆ یانه‌كه‌ی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه ده‌دات له‌هاوینی ئه‌مساڵدا.
له‌وه‌رزه‌كانی ڕابردووش‌دا یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چه‌ند جارێك هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی دی خیای داوه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بێسوود بووه.
ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه دی خیا له‌سه‌ره‌وه‌ی لیستی یاریزانانی داواكراودایه له‌لایه‌ن یانه مه‌دریدییه‌كه‌وه، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی ئه‌و یانه‌ی له‌وه‌رزی داهاتوودا.
ڕ . ج