شارپرێس:
عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی كاندیدی لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه ڕاگه‌یاند، هۆشداریشیدا له‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی "گه‌نده‌ڵ‌و شكستخواردوه‌كان".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌هدی كه‌ربه‌لایی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، هه‌ڵوێستی مه‌رجه‌عیه‌تی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، سیستانی به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌و بێ جیاوازی له‌سه‌رجه‌م كاندیده‌كان دورده‌بێت، پاڵپشتی هیچ كاندیدێك ناكات.
عه‌لی سیستانی داوایكردووه، "ده‌نگده‌ران وریابن‌و نه‌كه‌ونه داوی كه‌سانێكی گه‌نده‌ڵ‌و شكستخواردوو، تاقیكراوه".
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له‌په‌یامه‌كه‌یدا داوایكردووه، ڕێگه به‌ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق نه‌درێت.
پێشتر هه‌ندێك له‌لایه‌نه شیعه‌كان‌و به‌دیاریكراویش له‌نێو ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا كه سیستانی پاڵپشتی له‌كاندیدانی نێو حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.
ڕ . ج