سلێمانی.. بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبیلێك دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا

کوردستان

22/06/2018‌ 286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبیلێكەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا .

بەڕێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ 22ی 6 ی 2018 لەسەر ڕێگای دوكان – سلێمانی ئۆتۆمبیلێكی جۆری (كیا –ژمارە ، بەغدا )گڕی گرت و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی سوتان‌و گیانیان لەدەستدا .

بەپێی بەرێوەبەرایەتییەكە دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی دوو هاووڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كران .

هەر بەپێی بەرێوەبەراییەكەو بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس، بەهۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبیلێكەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی زۆری سوتانەكەیانەوە تا ئێستا هیچ ناسنامەیەكیان ئاشكرانەبوو .

هەروەها لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرونەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .

هـ ـ ح

بەپەلە