رابیتەی بانکە تایبەتەکانی عێراق: داعش زیان بە ١٢١ بانکی عێراق گەیادوە

عیراق

25/06/2018‌ 212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رابیته‌ی بانكه ‌تایبه‌ته‌كانی عێراق رایگەیاندوە "داعش بەبڕی سێ ملیار دۆلار  زیانی به ١٢١ بانك لە عێراقدا گه‌یاندووه‌".


ئەمڕۆ دوشەممە کەناڵی سۆمەریە نیوز لەسەر زاری شیروان ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رابیته‌ی بانكه ‌تایبه‌ته‌كانی عێراق  ڕایگەیدوە "لە سی چوار ساڵی ڕابردودا لەو ماوەیەدا کە داعش چەند شاریکی عێراقی داگیرکردبو چەکدارانی داعش دەستیان گرتبو بەسەر بڕی سێ ملیار دۆلار پاره‌ی كاش و كه‌لوپه‌لی ١٢١ بانک و لقەکانیان لە عێراق".


ئەو بەرپرسەی بانکە تایبەتەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "داءش زیانێکی زۆر لەو بانکانە داوە و مامەڵەی بەپارەکانیانەوە کردووە بەوەش زیانی بەژێرخانی ئابوری عێراقیش گەیاندوە".


هـ ـ ر

بەپەلە