ڤیدیۆ.. بەرازێك چەند راوچییەك سەرسام دەكات

جیهان

26/06/2018‌ 1873 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرازێك توانی خۆی لەناو ئۆتۆمبیلێك رزگار بكات، كە لەلایەن چەند راوچییەك گیرابوو.

ئەو راوچیانە لەناوچەیەكی وڵاتی لاتفیا ئەو بەرازەیان گرتووەو خستوویانەتە ناو ئۆتۆمبیلەكەیان، وەك لەم گرتە ڤیدیۆییە دەبینرێت.

لەڤیدیۆكەدا دەبینرێت، كە بەرازەكە لەناو ئۆتۆمبیلەكە دوای هەوڵێكدانێكی زۆرو خۆ ماندوو كردن، دەتوانێت خۆی رزگاربكات.

هەر لەڤیدیۆكەدا دەبینرێت دوای ئەوەی بەرازەكە لەئۆتۆمبیلەكە خۆی رزگار دەكات‌و رادەكات، راوچییەكان تەقەی لێدەكەن، بەڵام ناتوانن بیپێكن‌و رزگاری دەكەن.

هـ ـ ح