یەكێتی ناوی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردووە

کوردستان

21/07/2018‌ 2840 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە، كە حیزبەكەی ئامادەكاری تەواویكردووە ئامادەیە لەكاتی دیاریكراودا ناوی كاندیدەكانی پێشكەش بەكۆمسیۆن بكات.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی ئەوەی راگەیاندووە، راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، یەكێتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردووەو ئامادەكارییەكانیشی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامی هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم كۆتا وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدی قەوارەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاندووەو 25ی ئەم مانگە كۆتایی دێت.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30 ئەیلوولی داهاتوو بەرێوەدەچێت، كە لایەنەكان ئێستا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ ئەو هەڵبژاردنەو ناوی كاندیدەكانیان دیاریدەكەن.

هـ ـ ح