شارپرێس:
دیاردە بەرازیلییەکە دڵنیایی لەتەندروستی خۆی بە هەوادارانی دەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا لە تویتەری خۆی رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما، ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیل پەیامێک بڵاودەکاتەوە و هەموو لایەک لەسەڵامەتی خۆی پشتڕاستدەکاتەوە.
رۆناڵدۆی دیاردە لە تویتەیەکیدا ڕایگەیاندوە " رۆژی هەینی من تووشی بارودۆخێکی سەیر و ئەنفلوەنزا بووم بەو هۆیەشەوە گواسترامەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هەموو شتێک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، سبەی لە نەخۆشخانە دێمە دەرەوە و دەگەڕێمە ماڵەوە".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆناڵدۆ بۆ بهسهربردنی پشووی هاوین له دوورگهی ئیپیزای ئیسپانیا بوو، رۆژی ههینی رابردوو نهخۆش كهوتووهو گهیێنراوهته نهخۆشخانهیهكی ئیسپانیا، لهوێ پزیشكان پشكنینیان بۆی كردووهو دهركهوتووه كه تووشی ههوبوونی سییهكان بووهو به ناچاری خستوویانهته ژێر چاودێری چڕ.
هـ ـ ر