كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ‌و كونسوڵی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێده‌كه‌ن

کوردستان

12/08/2018‌ 705 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی كرد له‌ ستیڤ ڤاگن كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق خرایه‌ به‌رباس، هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ كورد به‌ به‌هێزیه‌وه‌ به‌شداری له‌ حكومه‌تی عێراقی بكات، هه‌روه‌ها ببێته‌ به‌شێكی گرنگ له‌ بڕیاری سیاسی عێراق.


هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ وا بڕیاره‌ 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ تاوتوێكران، جێگری سكرتێری گشتی و كونسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێم كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراسی و دوور له‌ توندوتیژی.

ڕ . ج