هانده‌رانی لیڤه‌رپوڵ له‌لێدوانێكی پیلییه‌ نیگه‌رانن

وەرزش

12/08/2018‌ 196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیلییه‌ی به‌رازیلی پێشبینیكرد یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ببێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی، ئه‌و لێدوانه‌ش هانده‌رانی یانه‌كه‌ی نیگه‌رانكردوه‌.

پیلییه‌ی به‌رزایلی پێشبینیكرد یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ببێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پریمه‌رلیگ، به‌ڵام ئه‌و لێدوانه‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی نیگه‌رانكردوه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێیان وایه‌ پێشبینییه‌كانی پیلییه‌ هه‌میشه‌ هه‌ڵه‌ ده‌رچوون.

یه‌كێك له‌و پێشبینییه‌ به‌دینه‌هاتوانه‌ی پیلییه‌ كه‌ ناوبانگی ده‌ركردوه‌ ئه‌وه‌بوو، كه‌ پێشبینیكرد فه‌ره‌نسا یاخود ئه‌رژه‌نتین بگه‌نه‌ یاریی كۆتایی مۆندیالی 2002، به‌ڵام كه‌سیان نه‌گه‌یشتن.

بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ یاریزانی نوێی بۆ ڕیزه‌كانی گواستوه‌ته‌وه‌، ده‌یه‌وێت وه‌رزێكی بێ ده‌ستكه‌وت تێنه‌په‌ڕێنێت.

ڕ. ج

بەپەلە