شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران به‌ستراتیژی‌و قوڵ وه‌سفده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكیش، ئه‌نجومه‌نه‌كه په‌یوه‌ندی عێراق‌و ئێران، به‌په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ‌و ستراتیژی ناوده‌بات.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی له‌كاتێكدایه، به‌هۆی لێدوانه‌كه‌ی عه‌بادی له‌باره‌ی پابه‌ندبوونی عێراق به‌سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، شه‌پۆلێكی توڕه‌یی لایه‌نه شیعه عێراقییه‌كانی نزیك له‌ئێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، "ئه‌و لێكدانه‌وه‌و شیكردنه‌وانه‌ی بۆ هه‌ڵوێستی عێراق له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌كرێن ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵ‌و ستراتیژی عێراق‌و ئێران پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
ر .ج