شارپرێس:
پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی داوای له‌ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی كرد، له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس له‌كێشه‌كانی نێوانیان نه‌كات.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی میره‌ر-ی به‌ریتانی، هه‌رچه‌نده پۆگبا ده‌یویست به‌هۆی كێشه‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵ جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ڕیزه‌كانی شه‌یتانه سوره‌كان جێبهێڵێت، به‌ڵام ئێستا به‌ناچاری له‌یانه‌كه ماوه‌ته‌وه.
له‌نوێترین لێدوانی‌دا پۆگبا له‌باره‌ی كێشه‌كانی خۆی‌و مۆرینیۆ ڕایگه‌یاند، "هه‌ندێك شت ڕووده‌دات كه پێویست به‌وه ناكات له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسبكرێن" به‌وه‌ش پۆگبا ناراسته‌وخۆ باسی ئاماژه‌ی به‌به‌رده‌وامی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ دا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی میره‌ر، پۆگبا داوای له‌مۆرینیۆ كردوه، كه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ڕه‌خنه‌ی لێنه‌گرێت، باس له‌كێشه‌كانی نێوانیان نه‌كات.
ڕ . ج